هۆکارەکانی ڕەشبوونی دەوری چاو بزانە
گۆڕانی ڕه‌نگی پێستی ژێرچاو دیارده‌یه‌کی بڵاوه‌و زۆرجار به‌هۆی که‌م خه‌وی و ماندوبونه‌وه‌یه، بەڵام هەندێک هۆکاری تریش هەن بۆ ئەم حاڵەتە.
لەم بابەتەدا ئاماژه به چه‌ند هۆکارێکی ڕەشی دەوری چاو دەکەین.
* که‌مخوێنی: هه‌ندێکجار ئه‌و ڕه‌شبونه‌وه‌یه به‌هۆی که‌مخوێنی یاخود که‌مبونه‌وه‌ی ماده‌ی ئاسنه‌وه ده‌بێت و ده‌بێته هۆی که‌مبونه‌وه‌ی بڕی ئۆکسجین لە شانه‌کانی جه‌ستەدا، ئەمەش دواتر ده‌بێته هۆی گۆڕانی ڕه‌نگی پێست.
* هه‌ڵکشانی ته‌مه‌ن : به‌زیادبونی ته‌مه‌ن جه‌سته هه‌ڵده‌ستێت به‌ڕژاندنی ماده‌ی میلانین، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دروستکردنی په‌ڵه‌ی ڕه‌شی ده‌وروبه‌ری چاو.
* کارەکانی ڕۆژانە: وه‌ک ماکیاج و جوانکاری ئافره‌تان، جگه‌ره‌کێشان، خواردنه‌وه‌ی کحول، به‌رکه‌وتنی زۆری تیشکی خۆر.
* بونی گرفت له غوده‌ی ده‌ره‌قیدا: که‌می هۆرمۆنه‌کانی غوده‌ی ده‌ره‌قی دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕه‌نگی پێست به‌تایبه‌تی ده‌وروبه‌ری چاو.
* لاوازی جگه‌ر: وه‌ک نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر و هه‌وکردنی، هۆکارێکن بۆ ڕه‌شبونه‌وه‌ی ژێر چاو.
* گرفتی گورچیله: هۆکارێکه بۆ کۆبونه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه‌کان له‌ژێر پێستدا و دواتر گۆڕانی ڕه‌نگی پێست و ڕه‌شبونه‌وه‌ی ژێر چاو.
سایتی کانالی ئین ئار تی