زەیتی زەیتون دژی جەڵتەیە
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ركه‌وتوه خواردن و به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون سودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی له‌ش هه‌یه و دەرمانێکی سروشتییە بۆ رێگری کردن لە نەخۆشییەکان.
توێژینه‌وه‌كه له ئیتاڵیا ئه‌نجامدراوه و ده‌ریخستوه خواردنی زه‌یتی زه‌یتون سودێكی زۆری بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن هه‌یه، به جۆرێك كاریگه‌ری ئه‌و زه‌یته بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش له‌و ده‌رمانانه زیاتره كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌خورێت.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان سیستمی خۆراكی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زۆر باشتره له سیستمی خۆراكی ئه‌وروپییه‌كان بەو پێیەی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆژانه بڕێكی زۆر زه‌یتی زه‌یتون له ژه‌مه خۆراكییه‌كان به‌دی ده‌كرێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه زه‌یتی زه‌یتون ئه‌گه‌ری مردن به جه‌ڵته‌ی دڵ به ریژه‌ی (37%) كه‌م ده‌كاته‌وه.
زه‌یتی زه‌یتون كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێنیان به‌رزه و ته‌ندروستیان به‌ره و باشتر ده‌بات، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش ئاستی كۆلیسترۆڵیان ئاساییه ده‌توانن به خواردنی زه‌یتی زه‌یتون ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن كه‌م بكه‌نه‌وه.
سەرچاوه: سایتی سبەی