پێنج سوودی سەرسووڕھێنەری پێنج خولەک ڕاکردن
وەرزش بە گشتی کاریگەریی زۆر گرنگی ھەیە لەسەر تەندروستی، ڕاکردنیش یەکیکە لەو وەرزشانەی سوودی زۆر سەرسوڕھێنەری ھەیە لەوانەش:
1-بۆ ئەژنۆیەکی باشتر :- توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕاکردن جومگەی ئەژنۆ بەھێزتر دەکات.
2-فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە :- ڕاکردن یارمەتیت دەدات بۆ باشترکردنی حاڵی دەروونیت، لە ڕێگای دەرکردنی ھۆرمۆنی ئەندرۆفینەوە.
3-کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک :- توێژینەوەیەکی پزیشکی ساڵی ٢٠١٣ لەسەر ٧٠ ھەزار ئافرەت ئەنجامدرابوو دەریخستووە ئەو ئافرەتانەی وەرزشی ڕاکردن دەکەن بۆ ماوەی ٧ کاتژمێر لە ھەفتەیەکدا % ٢٥ کەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن وەک لەوانەی وەرزشیان نەکردووە.
4-بەھێزی مێشک :- ئەو کەسانەی لە ھەفتەیەکدا ٣ کاتژمێر وەرزش دەکەن و لە نێوانیشیاندا ڕاکردن، کەمتر تووشی لەبیرچونەوە دەبن و مێشکیان باشتر کاردەکات.
5-تەمەنێکی درێژتر :- توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٤ کە لەسەر ٥٥ ھەزار کەس ئەنجامدرابوو دەریخستووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە ٥ بۆ ١٠ خولەک ڕادەکەن لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر دەژین و تەندروستتر دەمێننەوە وەک لەوانەی وەرزش ناکەن.
سەرچاوه: سایتی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس