پێنج جۆر خۆراک دڵ لەمەترسی دەپارێزن
نەخۆشیەکانی دڵ یەکێکن لەو نەخۆشیانەی کە زۆر باون لە جیهاندا و کەسانێکی زۆر پێوەی دەناڵێنن، هەر بۆیە پێویستە هەوڵبدەیت پێش ئەوەی دڵت تووشی نەخۆشی بێت بیپارێزیت، بە خواردنی خۆراکی تەندروست.
له ئێستادا مه‌ترسی تووشبوونی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زۆر زیادیكردووه له جیهاندا و به‌پێی توێژینه‌وه زانستیه‌كان له هه‌ر 10 كه‌سێكدا 8 كه‌س ئه‌گه‌ری تووشبوونی به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئاڵۆزیه‌كانی ژیان و خواردنی ناته‌ندروست و دانیشتنی زۆر، چونكه له ئه‌نجامدا بۆریه‌كانی خوێن رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی به‌رز ده‌بێته‌وه و تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت و ره‌نگه سه‌كته و زه‌بحه‌ی دڵ لێیبدات.
ئەو جۆرە خۆراکانەی دڵ لەنەخۆشی دەپارێزن چین؟
لە توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی "بەنسلڤانیا" ئه‌و كه‌سانه‌ی توڕه‌ن رێژه‌ی هه‌وكردن له له‌شیاندا زۆرتره، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌دڵ و نه‌خۆشی شه‌كره و شێرپه‌نجه‌وه هه‌یه، رێژه‌ی هۆڕمۆنی دڵەڕاوکێ له له‌شیاندا زۆرتره و به‌پێی ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتووه خواردنی شوكولاته‌ی تاڵ یاخود تۆخ رێگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ خوێنبه‌ره‌كان ده‌گرێت و دڵ له‌نه‌خۆشیه‌كان ده‌پارێزێت.
ته‌ماته باشترین پارێزه‌ری دڵه، چونكه به‌پێی توێژینه‌وه‌كان رێژه‌ی مادده‌ی "لیكوبین" له ته‌ماته‌دا زۆره، كه چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
گوێز ده‌تپارێزێت له سه‌كته‌ی دڵ و ده‌ماغ و نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كان، هه‌ر بۆیه زۆر پێویسته هه‌فتانه پێنج جار 28 گرام گوێز بخورێت، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشی دڵ به‌رێژه‌ی له %40.
یه‌ك تۆوی كه‌تان بڕی 3 گرام مادده ریشاڵیه‌كانی تێدایه، لەهەمانکاتدا به‌هۆی بوونی پێكهاته‌ی ئۆمیگا 3، تۆوی كه‌تان دڵ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی و مه‌ترسی تووشبوون به سه‌كته‌ی دڵ.
سیر رێگه له گیرانی خوێنبه‌ره‌كان ده‌گرێت و ده‌یپارێزێت، رێژه‌ی مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێنبه‌ره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
پێویستە ئەو خۆراکانە بەراوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی تایبەت بەو نەخۆشییە بەکاربهێنرێت.
سایتی خەندان لایف