• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 231
  • سێ شەممه 23/6/1395
  • رۆژژمێر :

چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسی توڕە دەکەیت؟


 
مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی توڕە هێندە گران نییە بەو شێوەیەی تۆ بیری لێدەکەیتەوە، تەنها پێویستی بە سەبر و ئارامی و چۆنێتی مامەڵەکردنی دروست هەیە، جا ئایا ئەگەر ئەوە کەسە لەماڵەوە لەگەڵتدا بێت یاخود شوێنی کارەکەت یان لەسەر شەقام دێتە ڕێگات.

حەوت ئامۆژگاری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی توڕەدا؟
1-هەوڵبدە پێش هەموو کارێک ئارامبە و زۆر لەسەرخۆ گفتوگۆ بکە، چونکە گفتوگۆکردن لە نێوان دوو کەسی توڕەدا هەرگیز چارەسەری کێشە ناکات.
 
2- کەسی توڕە واهەست بکات کە تۆ گوێی لێدەگریت و گرنگی پێبدەیت، چاوەڕێ بکە تا هەموو قسەکانی تەواودەکات و وەڵامی هەموو قسەیەکی بە ئارامی بدەرەوە.
 
3-بگەڕێ بەدوای خاڵێکی هاوبەش لەنێوانتاندا و بەو خاڵە دەستپێبکە، بۆ ئەوەی کەسی توڕە هێوربێتەوە بەهەمانشێوە بە ئارامی بدوێت، ئەگەر ڕەفتارێکی هەڵەی نواند پێی بڵێ کە هەڵەیە.

4-هەرگیز ناکۆکی نێوانتان و وتنی هەر قسەیەک مەبەرەوە بۆ کێشەی خودی کەسی،  چونکە دڵنیابە ئەو کەسەی توڕە دەبێت و بە دەنگی بەرز دەدوێت پەیوەندی بەو ژیانە هەیە کە پێیدا تێپەڕیوە یاخود پێشتر کێشەیەکی دیکە توڕەی کردووە، بەتەنها لەگەڵ تۆ مامەڵەی بەو جۆرە نییە.
 
5-زۆر بە ئاگابە لە ڕەفتارە جەسەدیەکانت بەرامبەر کەسی دووەم، بۆ نموونە پاراستنی شێوازی سەیرکردنت و چاوەکانت یان دەستەکانت و هەوڵبدە کراوە بێت، چونکە هەر ڕەفتارێکی نادروست دەبێتەهۆی زیاتر دروستبوونی دڵەڕاوکێ لای کەسی دووەم.
 
6-خۆت بخەرە جێگەی کەسی بەرامبەر لەو کاتەی لەسەر ئەو کێشەیە ڕووبەرووی یەکدی دەبنەوە، بزانە تۆش هەمان ڕەفتارت دەنواند.
 
7-ئەگەر هەستت بەوە کرد کە هەڵەی، ئەوا ئاساییە و هەوڵبدە داوای لێبوردن بکە، چونکە باشترین چارەسەرە بۆ کێشەکان.

 

سایتی خەندان لایف