نهێنى ئەم بەشەى سەر مەعجوونى ددان بزانە
زۆربەى ئەو کەرەستانەى کە ئێمە لە ژیانى رۆژانەماندا بەکاریان دەهێنن چەندین هێماى خۆراکى و تەندروستیان لەسەرە کە زانینیان گەلێک گرنگە و لە کاتى بەکارهێنانیاندا سوودى زۆرمان پێدەگەیەنن.
هەمووان رۆژانە مەعجوونى دەم ددان بەکاردەهێنن بەڵام کەمتر بیریان لەو رەنگە کردۆتە کە لەسەر مەعجوونەکە هەیە و دەکەوێتە بەشى کۆتاییەکەى، لەسەر هەر مەعجوونێک کە دەیکرێت یەکێک لەم رەنگانە هەیە.
رەنگەکان بریتین لە سوور، سەوز، شین و ڕەش و هەر مەعجوونێک کە یەکێک لەم رەنگانەى لەسەر بێت ئەوا جۆرى ئەو مادەیە دەردەخات کە زۆرێنەى لێ پیکهاتووە و هەر رەنگێک هێمایەکە بۆ جۆرى پێکهاتەى مەعجوونەکە بەم شێوەیەى لاى خوارەوە.
* ئەو مەعجوونەى کە رەنگى سەوزى لەسەرە واتە پێکهاتەى مەعجوونەکەت کەرەستەى سروشتى تەواوە و لە رووى کوالێتیشەوە باشترینیانە.
* ئەو مەعجوونەى کە رەنگى شینى لەسەرە واتە لەگەڵ دەرمانە سروشتیەکاندا تێکەڵە و برێکى کەم مادەى کیمیاوى تێدایە.
* ئەو مەعجوونەى کە رەنگى سوورى لەسەرە واتە کەرەستەی سروشتى و کیمیاوى بە رێژەى وەک یەکى تێدایە.
* ئەو مەعجوونەى کە رەنگى رەشە واتە هەمووى پێکهاتەکەى بریتیە لە کەرەستەى کیمیاوى و لە هەموو جۆرەکانى تریش کوالێتیەکەى خراپترە.
زانینى ئەم زانیاریانە هاوکاریت دەکات کە چ جۆرە مەعجوونێک دەکڕیت و لە هەمان کاتیشدا باشتر وایە لە شوێنە متمانەپێکراوەکاندا بیکڕیت و ئاگادارى بەروارى بەسەرچوونیشى بیت.
سەرچاوه: سایتی کانالی ئین ئار تی