ئەم جۆرە کەسانە نابێت شوتی بخۆن
کۆمه‌ڵێک له توێژه‌ران له ئه‌نجامى لێکۆلینه‌وه‌یه‌کدا ئاشکرایان کرد که خواردنى شووتى بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه زیانبەخشە ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى بەرزی ڕێژەی شەکر له‌ناو شووتی‌دا .
توێژه‌ران ده‌لێن" ئه‌و که‌سانه‌ى نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه و شووتى ده‌خۆن ، ڕێژەیەکی زۆر شەکری میوەیی نێو شوتیەکە دەچێتە جەستەیانەوە ، وه له ئه‌نجامدا ڕێژه‌ى شه‌کری ناو خوێنى نه‌خۆشه‌که زیاد له راده‌ى خۆى به‌رزده‌بێته‌وه .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئامۆژگارى که‌سانى تووشبوو به نه‌خۆشی شه‌کره ده‌که‌ن که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شووتى نه‌خۆن ، تاکۆ له مه‌ترسی به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌کرى ناو خوێن به‌دووربن .
له‌لایه‌کى تره‌وه ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ینێت که خواردنى شووتى زیانى هه‌یه ، به‌ڵکو بۆ ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشی شه‌کره‌یان نییه سوودێکى زۆرى هه‌یه ، به‌تایبه‌ت به‌رگرى له جه‌سته‌مان ده‌کات له دژى شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن و ڕیخۆله ئه‌ستووره .
شایانى باسه پێشتریش له لێکۆلینه‌وه‌یه‌کى تردا ئه‌وه ئاشکراببوو که شووتى وه‌ک ڤیاگارا کاریگه‌رى له‌سه‌ر پیاو هه‌یه .
سایتی باخچه