ياساي ڕفێقايه‌تي
سڵاو
هه‌مووکات له بيرمان بێت :
1 – له ڕفێقايه‌تي له گه‌ڵ ڕ‌فێق توندڕه‌وي مه‌که چونکه له وانه‌يه ڕۆژێ ببێت به دوژمنت
2 – هه‌موو نهێنيه‌کاني دڵت به ڕ‌فێق مه‌ڵێ
3 – له‌سه‌ر ڕفێقايه‌تي هيچ که‌س حسێب مه‌که مه‌گه‌ر (ئاخۆ) ئه‌وه‌ي که سێ که‌ڕه‌ت ئه‌و تووڕه بکه‌ي و کاردانه‌وه‌ي ئه‌وت بيني بێت
4- له‌گه‌ڵ مرۆڤي به دين و خاوه‌ن ئايين و وشيار ڕفێقايه‌تي بکه ئه‌گه‌ريش ئه‌م جۆره مرۆڤانه‌ت گيرنه‌هێنا (په‌يدا) نه‌کرد ته‌نيايي بۆت ئه‌رخه‌يانتروو باشتره
5- له‌لاي ڕفێقت خاکه‌ڕا وخۆنه‌گرببه وبه‌ويش وه‌فاداربه
باش‌ترين ڕ‌فێق ئه‌وه‌يه که کاتێک ئه‌وت دي بيري خوا بکه‌يته‌وه قسه‌ي باش بکات تۆ به ئيشي باش بانگ هێشتن بکات و به ئاکاري باشي خۆي تۆ به په‌سڵان (ئاخه‌ره‌ت ) هۆگر بکات
6- ڕفێقي تۆ ئه‌وکه‌سه‌يه که تۆ له ئيشي ناحه‌ز ڕابگرێت (بپارێزێت)
7 – هه‌وڵ بده که له‌گه‌ڵ مرۆڤي هه‌ژار ڕفێقايه‌تي بکه‌ي و ئه‌وانت خۆش ببێت
8- باش‌ترين ڕفێقي تۆ ئه‌و که‌سه‌يه که خه‌وشوو هه‌ڵه‌کاني تۆ به تۆ پێشکه‌ش بکات
9- له‌گه‌ڵ درۆزن ڕفێقايه‌تي مه‌که چون وه‌کوو تراويلکه دوورت بۆ نزيک ونزيکت بۆ دوور نيشان ئه‌دات . له‌گه‌ڵ چه‌ڵماس وبه‌رچاو ته‌نگ ڕفێقايه‌تي مه‌که چونکه له‌کاتي پێويستي به‌کارت نايێ له‌گه‌ڵ مرۆڤي بێ دينووسۆته پلاني ڕفێقايه‌تي ده‌ڕێژێت وتۆ به تيکه‌يێ نان يان که‌متر له‌وه ئه‌فرۆشێ . له‌گه‌ڵ مرۆڤي گه‌وج و گه‌مژه ڕفێقايه‌تي مه‌که چونکه به هۆي بێ ئه‌قڵي خۆي له جياتي قازانج زه‌ره‌رووزيانت پێ ئه‌گه‌يێنێت ، مرۆڤێ له بنه‌ماڵه‌و نزيکاني خۆي زيز بوه به ڕفێقايه‌تي مه‌گره چون هه‌مووکات له‌حنه‌ت کراوه‌ي خوايه
10 - له‌گه‌ڵ مرۆڤي په‌ست و بێ شه‌ره‌ف دووري بکه که ڕفێقايه‌تي له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ژاکاوي ده‌هێنێت
11- باش‌ترين ڕ‌فێق ئه‌وه‌يه که کاتێک ئه‌وت دي بيري خوا بکه‌يته‌وه قسه‌ي باش بکات تۆ به ئيشي باش بانگ هێشتن بکات و به ئاکاري باشي خۆي تۆ به په‌سڵان (ئاخه‌ره‌ت ) هۆگر بکات
12- له دۆخي ڕفێقايه‌تي ئه‌م چه‌ند شته گرينگه : دادپه‌روه‌ري و مرۆت (ئينساف)له‌گه‌ل ێه‌کتردا – ڕووخۆشي و خۆشه‌ويستي به يه‌کتر دووري له قين وکينه و حه‌سوودي کردن
نوسەراو:مەسعودسەفي ياري