..چۆن پارێزگاری له ددانی منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌ی؟
له ته‌مه‌نێكی بچووكی منداڵه‌كه‌ت، پارێزگاری له ددانه‌كانی بكه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو له كلۆربوون و تێكچوونی ددانه‌كان و نه‌خۆشیه‌كانی دیكه‌ی ده‌م و ددان رزگاری بێت.
بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش پێویسته چه‌ند هه‌نگاوێك بگریته‌به‌ر، كه زۆربه‌ی پزیشكانی پسپۆڕی ددان له جیهان، دیاری‌یان كردووه.
رێگه به منداڵه‌كه‌ت مه‌ده خواردنه‌وه گازییه‌كان بخواته‌وه.
رۆژانه سێوێك به منداڵه‌كه‌ت بده، چونكه سێ‌و هه‌موو ئه‌و مادانه له‌خۆده‌گرێت كه به‌كتریا و میكرۆبه‌كانی ده‌م و ددان له‌ناوده‌بات و له كلۆربوون ده‌یانپارێزێت.
دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ت ساڵێكی ته‌واوكرد، هه‌وڵبده به په‌رداخ شیری پێ بده‌ی نه‌ك به مه‌مه.
ماده‌ی فلۆراید بۆ ددانی منداڵه‌كه‌ت به‌كاربهێنه، كه له‌ناو هه‌ویری ددان شووشتن هه‌یه و چینی (مینا)ی ددان به‌هێزده‌كات، به‌ڵام به گوێره‌ی رێنماییه‌كان به‌كاریبهێنه، چونكه زۆربه‌كارهێنانی زیان به ددان ده‌گه‌یه‌نێت.
منداڵه‌كه‌ت هانبده بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاوبخواته‌وه، جیاله‌وه‌ی سوودی بۆ ددان هه‌یه، به گشتی سوودی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ و گه‌شه‌ی جه‌سته هه‌یه.
هه‌وڵبده رۆژانه 3 په‌رداخ شیر به منداڵه‌كه‌ت بده‌ی.
منداڵه‌كه‌ت له شیرینی دوور بخه‌وه، هه‌رچه‌نده بۆ سه‌رجه‌م دایك و باوكان كارێكی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام به‌لانی كه‌م ده‌بێته، رێژه‌یه‌كی كه‌م شیرینی بخوات.
منداڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر سه‌وزه‌خواردن رابهێنه.
به گوێره‌ی خشته‌یه‌ك رێك‌وپێك منداڵه‌كه‌ت پیشانی پزیشكی ددان بده.
کوردستان 24