گه‌وره‌ترین که‌شتی گه‌شتیاری جیهان
گه‌وره‌ترین که‌شتی گه‌شتیاری دونیا یه‌که‌مین سه‌فه‌ری خۆی هاوکات له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه‌کان له پیس کردنی ژینگه ده‌ست پێ‌کرد.
که‌شتی گه‌شتیاری Harmony of the Seas (هارموونی ده‌ریاکان) ئێستا تاقانه‌ی که‌رتی ده‌ریاوانییه له جیهاندا.
ئه‌م که‌شتییه گه‌وره‌یه ۲۲۶ هه‌زار و ۹۶۳ تۆن کێش و ۳۶۲ مه‌تر درێژی هه‌یه، ئێستا گه‌وره‌ترین که‌شتی کروزی جیهانه. که‌واته چی دیکه که‌شتی تایتانیک یه‌که‌می بێ ڕه‌کابه‌ر نییه چون تایتانیک ته‌نیا ۴۶ هه‌زار و ۳۲۸ تۆن کێشی بووه و ۲۶۹ مه‌تر درێژیی هه‌بووه.
ئه‌م که‌شتییه به سوود وه‌رگرتن له به‌ڕۆژترین ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌م درووست کراوه و له ڕووی خۆشگوزه‌رانیه‌وه وه‌ک شارێکی که‌نار ڕۆخه‌کان دێته‌وه و به ده‌یان شوێنی خۆشگوزه‌رانی و پارکی ئاو و یاریگای تێدایه. هه‌روه‌ها سینه‌مایه‌کیشی هه‌یه که ۳۸۰ که‌س ده‌توانن تێیدا دابنیشن و فیلم ببینن.
که‌شتی هارموونی ده‌ریاکان دوێنێ به‌نده‌ری ساوت هه‌مپتۆنی له بریتانیا به مه‌به‌ستی سه‌فه‌رێکی چوار ڕۆژه به‌ره‌و ڕۆتردام له هۆله‌ندا به‌جێ هێشێت و ئه‌مه یه‌که‌مین سه‌فه‌ری ئه‌م که‌شتییه گه‌وره‌یه.
هارمونی ده‌ریاکان ۶۷۸۰ مسافر ده‌گرێت و ۲۱۰۰ کرێکاریش ئیشی تێدا ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ش ریکۆردێکی مێژووییه.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ڕێکۆردانه نه‌یتوانی ئه‌م که‌شتییه له ژێر چاودێڕی چالاکانی ژینگه‌ی جیهان بپارێزێت چون ئه‌م که‌شتییه به ڕێژییه‌کی به‌رچاو که‌ش و هه‌وا و ژینگه‌ی ده‌ریاکان پیس ده‌کات.
ئه‌م که‌شتییه ۳ متۆڕی ۷ سۆپاپی هه‌یه که هه‌ر کامیان به قه‌د بینایه‌کی ۳ قاتیه و هه‌ر ڕۆژ ۹۶ هه‌زار به‌رمیل سووته‌مه‌نی له جۆری گازۆڵ ده‌سووتێنێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی زۆربه‌ی ژینگه دۆستانی جیهان.
ئاژانسی مێهرنیوز