جووتیارێکی کورد ۴۰ جۆر ته‌ماته به‌رهه‌م دێنێت
جووتیارێکی کورد له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ۴۰ جۆر ته‌ماته‌ی به‌رهه‌م هێناوه. جووتیارێکی کورد ئه‌م به‌هاره، له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ۴۰ جۆر ته‌ماته‌ی به‌رهه‌م هێناوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شێخ جه‌مال كرپچنه‌یی جووتیارێكی نموونه‌یی له ناوچه‌ی سه‌نگاو ۴۰ جۆر ته‌ماته‌ی به‌ره‌نگه جیاوازه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ئێستاش له‌ژێر توێژینه‌وه دایه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا چه‌ند له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌دا ئه‌و جۆره ته‌ماتانه ده‌گونجێن.
بنه‌ماڵه‌ی شێخ جه‌ماڵ كار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌كه‌ن كه له كوردستاندا نییه و به نرخێكی زۆر له بازاردا ده‌فرۆشرێت، وه‌ك گۆڵدن بێری و برۆكلی و چه‌ند جۆرێكی تر و بڕیاریشه له ئه‌مساڵدا ۴۰ جۆر ته‌ماته به ره‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه له ئاستێکی فراوان به‌رهه‌م بهێنن.
کاتی خۆی گۆڵدن بێریمان له كوردستان كیلۆی به ۴۰ دۆلار بوو، به‌ڵام ئێستا به هۆی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌وه زۆر هه‌رزان بووه.
ئه‌م جووتیاره کورده له‌ساڵی ۲۰۰۹ روه‌كی برۆكلی خسته بازاره‌كانی سلێمانی و له ئێستاشدا شه‌ش جۆر كاهوو به‌رهه‌م ده‌هێنین كه له كوردستاندا نه‌بووه، هه‌روه‌ها توانیانه برۆكلی ره‌نگی مۆر بخه‌نه توێژینه‌وه و له ساڵی داهاتوودا ده‌یخه‌نه بازاڕ.
ئاسه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ریه‌كه له كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی سلێمانی هاوكاریان كردون و رێنماییان پێده‌ده‌ن.
جه‌مال جه‌لال حسێن، له پاش پڕۆسه‌كانی ئه‌نفال چوه‌ته‌وه گونده‌كه‌ی خۆیان و ده‌ستی به‌كاری كشتوكاڵ كردووه و توانیویه‌تی چه‌ندین داهێنان بكات، له سه‌ره‌تاشدا ته‌ماته‌ی له‌سه‌ر په‌تاته ڕواند كه له‌سه‌ره‌وه ته‌ماته بگرێت و له ژێه‌وه‌ش په‌تاته، له ئێستاشدا چه‌ندین به‌رهه‌می له بازاردایه و داهێنان و توێژینه‌وه‌كانیشی به‌رده‌وامن.
شایانی باسه که زۆربه‌ی ده‌رچووانی کوردی به‌شی کشت و کاڵی له ئێران له هه‌رێمی کوردستان سه‌رقاڵی چاودێڕی و دیزانی باغ و باغچه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌ن و زۆربه‌ی نمامه‌کانی هه‌رێم له ئێرانه‌وه بۆیان ده‌چێت.
سەرچاوه: سایتی مێهر نیوز