• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 112
  • شەممه 29/3/1395
  • رۆژژمێر :

چەند رێنماییەکی گرینگ بۆ ئەوانەی کومپیوتەر زۆر بەکار دەهێنن

 

دانیشتنی ڕاست و دروستی بەردەم كۆمپیوتەر زۆر پێویستە بۆ ئەوانەی كەماوەیەكی زۆر لەبەردەم شاشەكەیدا دەمێننەوە، هەروەها ڕەچاوكردنی چەند ڕێنماییەكیش بۆ پاراستنی سەلامەتی باری تەندروستی، ئەو كەسانەی دووچاری كێشە دەكاتەوە.

بەپێی لێكۆڵینەوە زانستییەكان، بەهەڵە دانیشتنی بەردەم كۆمپیوتەر، دەبێتە هۆی زۆرێك لەنەخۆشییەكانی كۆئەندامی دەمارو بینین و ماسولكەو ئێسك.

گرنگترین ڕێنمای لەپێناو پاراستنی لەشی بەكاربەری كۆمپیوتەر:

– پێویستە ئاستی سەرت بەجۆرێكبێت كە بەكەمترین شێوەی ملی بۆ دابنەوێنێت.

– هەوڵبدە زۆر لەبەردەم كۆمپیوتەردا نەمێنیتەوەو هەر نیو كاتژمێرێك بۆ دوو دەقە جێگەكەی خۆت بەجێبهێڵەو هەندێك وەرزشی سادە بكە.

– پێویستە ئاستی نێو شاشەی كۆمپیوتەرەكەت (مۆنیتەر) هاوئاستی لوتت بێت لەكاتی  دانیشتندا و هەردو مەچەكیشت گۆشەی وەستاویان دروست كردبێت و لەكاتی بەكارهێنانی كیبۆرددا نەنوشتابێتەوە.

– هەوڵبدە باری سەرت لەگەڵ بڕبڕەی پشتت یەك ئاستی ڕێكبن.

– پێویستە ئەو مێزەی كۆمپیوتەرەكەی لەسەر دانراوە، لێتەوە نزیكبێت و لێوارەكەی بەر سكت بكەوێت لەگەڵ بوونی فلتەری تایبەت لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكەت.

– بەكار نەهێنانی مۆبایل لەكاتی سەرقاڵی دەستەكانت بەجۆرێك ئامێری موبایلەكە بەگۆشەی نێوان سەرت و شانت ڕابگرە بۆیە باشتر وایە هیدفۆن بۆ مۆبایلەكەت بەكاربهێنیت.

 

سەرچاوه: سایتی وشه نێت