خه‌واڵوویی و ماندوو بوون
ئازیزان هه‌میشه هۆی ماندوویی و یان خه‌واڵوویی ، که‌م خه‌وتن و یان ئیش و چالاکی زۆر نییه. زۆر هۆی دیکه هه‌ن که ئه‌بنه هۆی ماندوو بوون که ئێمه لێره ئاماژه به چه‌ن هۆیه‌کیان ئه‌که‌ین:
عفونه‌ت و چڵک کردن
هه‌رچه‌ن عفونه‌ته‌کان نیشانه‌ی ڕواڵه‌تییان زۆره به‌ڵام زۆر جار ڕه‌نگه عفونه‌تێک له‌جه‌سته‌ی ئێمه‌دا بێ که ئاگامان لێی نه‌بێ و یان زۆر جار ته‌نانه‌ت پزیشکیش پێی نه‌زانیبێ.
بۆ وێنه عفونه‌ت و چڵ کردنی ده‌زگه‌ی ئیمه‌نی جه‌سته ڕه‌نگه خۆی به‌شێوه‌ی ماندووییه‌کی زۆر ده‌ربخات. نه‌خۆشینی برۆسلۆزیش که له مه‌ڕ، ئه‌سپ یان مانگای تووشبوو به‌و نه‌خۆشینه و یان شیری ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و ئه‌و که‌سه تووشی ماندوییه‌کی یه‌کجار زۆری ئه‌کات.
ئالێرژی: پێویسته بزانین که هیستامین و زۆر پێکهاته‌ی شیمیایی دیکه که بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئالێرژی به‌کاریان دێنین ئه‌بنه هۆی خه‌واڵوو بوونی ئێمه. که‌وایه پێش ده‌کارهێنانی ئه‌م ده‌رمانانه حه‌تمه‌ن ئه‌بێ له‌گه‌ڵ پزیشکی پسپۆڕ ڕاوێژ بکه‌ن و ڕاسپێرییه‌کانی جێبه‌جێ بکه‌ن.
که‌م خوێنی
سه‌ره‌کیترین کاری گولبوله سووره‌کان گه‌یاندنی ئۆکسیژین به سی و ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌یه، کاتێک که‌سێک گولبوله سووره‌کانی جه‌سته‌ی که‌م بێ و یان به‌ڕێک و پێکی کار نه‌که‌ن ، ئه‌و که‌سه تووشی که‌م خوێنی ئه‌بن و هه‌میشه هه‌ست به‌ماندووی ئه‌که‌ن
تێكچوونی هۆرمونه‌کان
له ئافره‌تاندا که‌م بوونه‌وه‌ی هۆرمونی سترۆژێن زۆر جار دابه‌زینی کێشی جه‌سته و ماندوویی به دواوه‌یه. هه‌ڵبه‌ت له ڕاده‌به‌ده‌ر بوونی ده‌ڵاندنی هۆرمونه‌کانیش ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌م کاریگه‌رییه‌یان هه‌بێت.
ژێدەر: سایتی رادیۆ کوردی سۆرانی