سوود و گرنگى خواردنى کوردەوارى سەمەنى
سەمەنى خواردنێکى کوردەواریە و لە گەنم بەر لە پێگەیشتنى تەواو لەگەڵ ئارددا دروست دەکرێت. خوراکێکى شیرینە و لە هەمان کاتدا بێ ئەوەى شەکرى تێبکرێت.
سەمەنى لە رووى تەندروستیەوە چەند سوودێکى سەلمێنراوە و هەریەکە لەم ماددانەى تێدایە فسفۆر، کرۆنیۆم، سلنیۆم و ئاسن، هەروەها هەر یەکە لە ڤیتامینەکانیشى K-E-A، B12,B8, B5, B3, B1 تێدایە.
سوودەکانى سەمەنى بەگشتى ئەمانەن:
* سەمەنى پێکهاتەیەکى خۆراکى تەواوە و بەهێزە بۆ ئەو وەرزشەوانانەى کە یارى لەش جوانى دەکەن.
* هۆکارى تەمەن درێژییە و بۆ چارەسەرى هەر یەکە لەم نەخۆشیانەش بەسوودە بێخەوى، کەم خوێنى، زەردوویی، گرژبوونى دەمارەکان و دەوالى.
* ئێسکە پەیکەرى مرۆڤ بەهێز دەکات و بە تایبەتى ئێسکەکانى مل و یارمەتى زوو چاکبوونەوەى شکانى ئێسک دەدات
* باشترین خۆراکە بۆ ئەو دایکانەى کە شیر بە منداڵەکانیان دەدەن.
* گەلێک چارەسەرى نەخۆشى ژنان وەک نەزۆکى و کێشەکانى منداڵبوون دەکات.
* بۆ کۆئەندامى هەرس و گەدە بەسوودە.
* خۆراکێکە بۆ مێشک باشە و یارمەتى ئەو کەسانە دەدات کە تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بوون.
* بۆ پەستانى خوێن بەسوودە و هاوسەنگى دەکات.
* رۆڵى باش دەبینیت لە گەشەى سروشتى منداڵاندا.
* بەهۆى پێکهاتە دەوڵەمەندەکەیەوە بە ڤیتامین و کانزا پێویستەکانى جەستە رێگرى لە دروستبوونى خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.
سەرچاوه :سایتی کانالی ئن ئاڕ تێ