سودەکانی بیبه‌ری تون و شیرین بۆ رۆژوەوانان
بیبه‌ر یه‌كێكه له سه‌وزه بڵاوه‌كانی جیهان و چه‌ند جۆر و ره‌نگێكی جیاوازیان هه‌یه، به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان خواردنی بیبه‌ر سودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی له‌ش هه‌یه.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنی بیبه‌ر سودی زۆر به ته‌ندروستی ڕۆژوه‌وانان ده‌گه‌یه‌نێت، چونکە ئازاری گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی كرداری هه‌رس كردن ده‌دات،بەمهۆیەوە خواردنی بیبەر له ژه‌می به‌ربانگ و پارشێواندا گرنگه.
به رای پسپۆڕه‌كان پێویسته پارشێوان بیبەرى شیرین بخورێت، چونكه بیبه‌ری تون هه‌ستی تینوێتی لای مرۆڤ زیاد ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئازاری ئه‌و كه‌سانه زیاد ده‌كات كه برین له گه‌ده‌یاندایه.
به‌پێی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ئه‌م سه‌وزه‌یه ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتوه بیبه‌ر ڤیتامینه‌كانی ( A، C، K)ى تێدایه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده دژه‌ئۆكسیده‌كان و بەوەش ده‌بێته هۆی پارێزگاریكردنی له‌ش له توشبون به چه‌ندین نه‌خۆشی جیاواز به تایبه‌ت نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه.