چەند سوودێکی نەزانراوی چا
لەوانەیە تا ئێستا زۆربەمان ڕۆژانە بە بەردەوامی چا بخۆینەوە و سوودەکانی نەزانین، بەڵام بە یەکێک لە خواردنەوە بە سوودەکان دادەنرێت لە دوای ئاو، چەند سوودێکی هەیە کە ئەمانەن:
- یارمەتی چالاکبوونی مێشک دەدات و توانای بیرکردنەوەی کەسەکە زیاد دەکات.
- چەوری زیادە دەتوێنێتەوە و کێش دادەبەزێنێت.
- وزە دەدات بە لەش و لە کاتێكدا خەوت دێت بیخۆیتەوە وریات دەکاتەوە.
- لە بوارەکانی جوانکاریدا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت و سوودی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ڕەشی دەوروبەری چاوەکان، بۆیە دەتوانیت لۆکەیەک بە کەمێک چا تەڕ بکەیت و بیدەیت لە ژێڕ چاوەکانت سوودی دەبێت.
- هەروەها دەتوانیت لە کاتی ئاوساوی چاوەکانتدا هەمان کار دوبارە بکەیتەوە سوودی دەبێت بۆ چاوەکانت و لە ماندویەتی ڕزگاریان دەکات.
- دەتوانرێت جۆرە جیاوازەکانی چا بۆ کاڵکردنەوەی ڕەنگی قژ بەکاربهێنرێت، بۆنمونە چای بابونج بەکاربهێنە لەگەڵ کەرەستەی دیکە تێکەڵی بکە و بەکاریبهێنە.
- لەکاتی سکچوندا لەگەڵ ماستدا بخورێت چارەسەری سکچوون دەکات.
وێستگە ستایل