• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 140
  • دوو شەممه 15/6/1395
  • رۆژژمێر :

ڤیتامینە یارمەتیدەرەکان بۆ بەهێزیی مێشک

 


مێشکی مرۆڤ ئەندامێکی پێچراوە کە پێویستی بە ماکە بەهێزە جیاوازەکان هەیە بۆ کاری باشتر و بۆی ئه‌وه‌ی به‌هێز بێت.
خوێندنەوەکان دەریان خستووە کە کەمیی ماکە بەهێزەکان لە تووشبوون بە کێشە ده‌روونییه‌کان، کێشه‌ی ده‌روونی به‌ هۆی ته‌مه‌ن و کێشه‌ی گه‌شه‌ی له‌ش دەوریان هەیە.
بە پێی دەسکەوتە لێکۆڵینەوەییەکان، بردنە سەرەوەی ماکە بەهێزە پارێزەرەکانی مێشک ئەبێتە هۆی تەندورستی لایه‌نە جیاوازەکانی کاری ناسینی وەکوو فێر بوون و بیر. لە درێژەدا ئامادە دەکرێت بە ٦ ڤیتامین و ماکی کانگایی پێویست بۆ تەندورستی لەش.
١-تیامین( ڤیتامین B۱)
ڤیتامینی گرووپی B دەورێکی گرینگ لە تەندورستی مێشک دەگێڕن. تیامین یەکێک لە ڤیتامینەکانی گرووپی Bیە کە بە فراوانی لە پێکهاتەی دەمار و مێشکدا دەدۆزرێتەوە. ئەم ڤیتامینە دەورێکی گرینگی لە ڕێنوێنی دنەدەرە دەمارییەکاندا هەیە. سەرەڕای ئەمە نەبوونی زیادی ئەم ڤیتامینەش دەتوانێ ببێتە هۆی سەندرۆمی کورساکۆف؛ ئەم سەندرۆمە، ئاڵۆزی بیرە کە زیاتر لە کەسانێک کە کحول بەکار دێنن و کەسانی تووشبوو بە ئایدزدا  دەبینرێ.
٢-ئەسید فوولیک ( ڤیتامین B٩)
ئەسید فوولیک بە پێکهاتەگەلێک جیاواز ناسراو بە فوولات ئاماژە دەکات و لە ڕێگای ماکگەلێکی خۆراکی جیاوازەوە وەکوو ئێسفەناج، مارچووبە و نیسک بەدەست دێت. نیوەی شوێنی هوماری ئەم ڤیتامینە جەرگە، هەر بەم هۆکارەشەوە خەسار بە جەرگ ئەبێتە هۆی کەم بوونەوەی چەندین ڤیتامینی گرینگی B.
ئەسید فوولیک دەورێکی گرینگی لە سەنتێزی ئەسید ئامینەکان و پێکهێنانی پێکهاتەی دەماریدا هەیە. مێتابۆلیسمی ئەسید فوولیک تا ڕێژەیێکی زیاد پێوندی بە پاشماوەی ڤیتامینەکانی گرووپی B یەوە هەیە. کەم بوونی ئەم ڤیتامینە و پاشماوەی ڤیتامینەکانی B لە گەڵ کێشە گەشەییەکان لە منداڵدا پێوەندی هەیە. هەروەها لێکۆڵینەوە لە سەر مشکە بەساڵاچووەکاندا نیشان دەدات کە چۆناوچۆن بەکارهێنانی تەواوکەرەکانی ئەسید فوولیک لە ماوەی ۸ هەفتە دەبێتە هۆی باشتر بوونی دۆخی بیر.
۳_ ئەسید سکۆربیک ( ڤیتامین( C 
زیاتریان شوێنی کۆبوونەوەی ئەم ڤیتامینە گرینگە لە مێشک و بە تایبەتی پەڵەی هیپۆفیز،  دەدۆزرێتەوە. ڕێژەی زۆری ئەم ئانتی ئۆکسیدانە بەهێزە لە مورەکەبات و سەوزەمەنیەکاندا دەدۆزرێتەوە .  بەڵام مێشکیش لە بەرانبەر  فشاری ئۆکسایش  دەپارێزێ.  لەبەر ئەوەی کە ئەم ڤیتامینە لە لەشدا ئەممار نابێ،پێویستە کە ڕۆژانە نێزیک بە ۹۰mg لە ئەم ماکە خۆراکیە بگاتە لەش.
۴_ کالسیۆم
کالسیۆم لەو ماکە کانگاییانەیە کە بۆ کارکەردی مێشک تەندروستە.  دەوری سەرەکی دەگێڕێ وەکوو پەیامنێرێکی خانه‌ی ده‌ماری.  هەروەها گواستنەوەی دەمار ڕێک دەکاتەوە و جووڵەی دەماریش کۆنترۆڵ دەکات.  ڕێژەی کەمی ئەم ماکە کانگاییە گرینگە  زۆر کەمە چونکوو ئێسقانەکان شوێنی هوماری ئەم ماکە کانگاییە دێتە ئەژمار
۵_ مەنیەزیۆم
مەنیەزیۆم بۆ چالاک کردنەوەی زۆربەی ڤیتامینەکانی گرووپی B گرینگایەتیێکی زۆری هەیە.  بە واتایێکی دیکە بەکارهێنانی هەر جۆرە تەواوکەری ڤیتامین بە تەنیا و بە بێ بەکاربردنی مەنگنێز و پاشماوەی ماکە کانگاییەکان بێ فایدەیە و بە کار نایە چونکوو  تێکەڵکردنیان پێکەوە کارایی  مێشک دەبەنە سەرەوە.  لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە بەڕێوەبەرایەتی و کۆنترۆڵی بەکارهێنانی تەواوکەرەکانی مەنیەزیۆم لە سەر مشکە بەساڵاچووەکان بووە هۆی باشتر بوونی بیری کاری و درێژخایەن. مەنیەزیۆم لە لایەی خانه‌ییدا بۆ گواستنەوەی دنەدەرەکانیش گرنگایەتی هەیە. کەواتە بۆ بەرگری لە دنەدەریی سیستەمی دەماری بە ڕادەیەکی دیاریکراو لە مەنیەزیۆم و کالسیۆم پێویستی هەیە. کەم بوونی هەر کامە لەوانە  دەبێتە هۆی کێشە عەسەبیەکان.
۶_ زینک ( ڕووی)
زینک بە ڕێژەیێک زۆر لە نێرۆنەکانی زینک دار کە بە تەنیا لە پێش مێشکەوە دەدۆزرێنەوە، بوونیان هەیە. لێکۆڵەران نازانن زینک چ دەورێکی لە پاراستنی تەندروستیدا هەیە. بەڵام کەمبوونیشی لەگەڵ ناڕەساییە دەروون شی کاری و دەمار ناسیەکاندا پێوەندی هەیە. بۆ نموونه، گۆڕان لە حاڵەتی باڵانسی زینکدا لە نەخۆشەکانی پارکینسۆن و ئالزایمێر دەبینرێ. ئەو ماکە خۆراکیانە کە پڕ لە زینکن بریتین لە تۆمی کوولەکە، گۆشتی گوێرەکە و مەیگوو.

 

ئاژانسی هەواڵی میهر