• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
    • ئیمامزادە غوڵام رەسوڵی چابەهار
    • ئەم ئیمام زادیە یەکێکە لە راکێشەرە گەشتیارییەکانی شاری چابەهاری پارێزگای سیستان و بەلووچستان. لە گۆشە و پەراوێزی خۆرهەڵاتیی چابەهار دا بینای گۆمەزیی ئیمام زادە بە بەرزاییەکی زۆر سەرنج رادەکێشێت کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشایەتی تەیموور.
    • ئێران، وڵاتی ئاڤگه‌كان
    • ئێران به‌هۆی كێوسان و شاخاویه‌وه‌ 186 تاڤگه‌ی هه‌یه‌ وبه‌ هه‌ره‌ شوێنه‌ سه‌رنجراكێشكانی گه‌شتیاری ئێران داده‌نرێن، له‌ نێوان پارێزگاكانی ئه‌و وڵاته‌ پارێزگای مازنده‌ران و لوڕستان زۆرترین تاڤگه‌یان لێ یه‌.
    • مزگەوتی مەشیری شاری شیراز
    • مزگەوتی مەشیر لە گەڕەکی بەردەڕەشی شیراز دا هەڵکەوتووە و لە بینا مێژووییە گرینگەکانی ئەم پارێزگایە هەژمار دەکرێت. ئەم مزگەوتە لەلایەن حاجی میرزا ئەبولحەسەن خانی موشیرە لمولک درووست کراوە. ...
    • تەنگەی غوڵامانی زابول
    • تەنگەی غوڵامان یەکێکە لە راکێشەرییە گەشتیارییەکانی شاری زابول لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دا. ئەم کۆمەڵەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هەخامەنەشی لە پانتاییەکی ١٠٠ هەکتاری دا دایە....
    • بورجی مـــیـــلاد؛بڵندترین بورجی ئێران
    • بورجی میلاد ئاسمان رووشە یەکی چەند مەبەستەیە کە کەوتۆتە باشووری خۆرئاوای تارانی پایتەختەوە. ئەم بورجە بڵندترین بورجی ئێران، شەشەمین بورجی موخابەراتی و هەشتەمین بورجی بڵندی جیهانە.
    • دەرقازی و کووچە پێچەڵپڵووچەکان
    • کووچەکانی دەرقازی بە زۆریی پێچەڵپڵووچن. لەم کووچە و کۆڵانە پێچەڵپڵووچانە رێگایەک دەبینینەوە بەرەو ئیمامزادە دەرقازی یان ئیمام زادە کابل حسەین! دەچینە ناو عەرەمی ئیمام زادەکەوە.
    • گوندی کەنی تاران
    • پێنج گەڕەک، پێنج ناو! ئەمە هەموو ئەو شتەیە کە کەنی ئێستاکە لەرابردووی پڕشکۆ و گەورەی خۆی بۆی ماوەتەوە. کەنێک کە سەردەمێک سنوور و کەوشەنەکەی لە ناوەڕاستی چالووسەوە تاکوو باکووری تاران بوو....
    • سروشتی تاڤگەی لەت ماڵ
    • تاڤگەی لەت ماڵ هەڵکەوتۆتە پارێزگای تارانەوە کە لە رۆژئاوایی ترین خاڵی شاریی تاران و باکووری وەردئاوەرد، جادەیەکی کوێستانیی و شاخاویی لە تەنیشت دەربەند و رووبار دەگاتە دێهاتەکانی وەردیج و واریش.
    • ترۆپکی تەفتان لە شاری خاش
    • ئەم ترۆپکە زۆر جوانە لە راکێشەرییە گەشتیارییەکانی شاری خاشی پارێزگای سیستان و بەلووچستانە. یەکێک لە گرینگترین دیاردە و دەرکەوتە و راکێشەرییە سرووشتییەکانی ترۆپکی تەفتان ئەمەیە کە لە رووی زەوین ناسییەوە سەر بە سەردەم و دەورەی کواترنر بووە.....
    • ناساندنی شارستانی هەرسین
    • هەرسین یەکێکە لە شارە مێژووییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای کرماشان. بەرزترین شاخی 2794 مەترە و قووڵترین ئەشکەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە قووڵیی 572 مەتر کەوتووەتە ناو ئەو شارە....
    • ئەشکەوتی دووئەشکەوت
    • دوو ئەشکەفتە لە لای باکووری شاری کرماشانەوەیە و نزیکە ی ١٦٠٠ میتری لە پلەی دەریاوە بەرزە و لە داوێنی باشووری کێوی مەیوەلە یە و نیزیکە ی ٣٠٠ میتری لە دەشتەکە بەرزترە و لە دوورەوە دەبیندرێ....
    • شوێنە گەشتیارییەکانی شارستانی پیرانشار
    • شارستانی پیرانشار سروشتێکی سه‌رسه‌وز، چۆم‌گه‌لێکی پڕ ئاو و هه‌میشه‌یی، لێڕه‌واری کوێستانی، کێوه‌کانی به‌رز و پڕ به‌فر، بازاڕچه‌ی سه‌ر سنوور، گونده‌کانی سرنج راکێش و شوێنه‌واری میژوویی و جوانی هه‌یه و بۆ ....
    • قەڵای مەریوان
    • قەڵای مەریوان یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی دەسەڵاتی میرنشینە کوردییەکان بووە. بۆ یەکەمجار «میر حەمزەی بابان» لە سەدەی ١٤ی زایینیدا دروستی کردووە.
    • کێوە مەریخییەکانی چابەهار
    • کێوە مەریخییەکان لە راکێسەرە گەشتیارییەکانی شاری چابەهارن کە دەکەونە پارێزگای سیستان و بەلووچستان. لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و لە مەودای ٤٥ کیلۆمەتری شارستانی چابەهار بەرەو بەندەری گۆواتر...
    • سەردەشت به‌هه‌شتی کوردستان
    • سەردەشت شارێکی رۆژھەڵاتی کوردستانە. نێوان سنووری ئێران و عێراق کە ئەوترێ شوێنی لەدایک بوونی زەردەشتە. لە ساڵی ١٩٨٧ زایینی لە لایەن حکومەتی سەدام حوسێن کیمیاباران کراوە.
    • ناساندنی قەزای سەقز
    • شاری سەقز یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران. سەقز له باکوور بە بۆکان، لە ڕۆژهەڵات بانە و لە ڕۆژاوا بە دیواندەرە و سنە ڕێگای هەیه.
    • دیزاینی بینای عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوا
    • عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوای سنه‌ له‌بولواری شبلی شاری سنه‌دایه‌. ئه‌م عه‌ماره‌ته‌ له‌جێگای خۆی بێ وێنه‌ و ناوه‌ندی حکومه‌تی ئه‌رده‌ڵانه‌کان و به‌تایبه‌ت خه‌سره‌وخانی ئه‌رده‌ڵان بووه‌.
    • ئارامگەی سیبەوییە له شاری شیراز
    • ئارامگەی سیبەوییە یەکێک لەو بینایەنەیە کە بۆ یاد کردنەوە درووست کراوە و سەر بە پارێزگای فارسە و هەڵکەوتۆتە قەبرستانی باهیلیە لە گەڕەکی بەردەڕەشی شاری شیراز.
    • بۆکان شاری بەناوبانگی کوردستان
    • بۆکان شارێکی بەناوبانگ و گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانـە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران ھەڵکەوتووە. ئەم شارە لە ١٣ دەقیقە و ٤٦ دەرەجەی درێژایی رۆژھەڵاتی و ٣٢ دەقیقە و ٣٦ دەرەجەی پانایی باکورییە.
    • رێوڕەسمی شایی تفەنگ
    • شایی یان زەماوندی تفەنگ داب و رەسمێکی کۆن و لەمێژینەیە لە ژیانی راوچیان و نێچیرڤانانی ئیلامی دا و ئەمەش بە مەبەستی شکاندنی تەلیسم نەپێکان لە بەردەم لوولەی تفەنگی راوچیان دایە کە هەنووکەش لە زۆرێک لە ناوچە گوندی و عەشایەرییەکان ئەنجام دەدرێت
    • مۆسیقای خۆماڵیی ئیلام
    • کەڵک وەرگرتن لە مۆسیقای خۆماڵی لە رێورەسم و شاییەکان دا گەشەیەکی فرەی کردووە لە ئیلام دا. لە مۆسیقای ئیلامی دا لە ئامێرگەلێکی مۆسیقایی وەکوو؛ دووزەلە، جەفتان، سوڕنا، شەیپوور، زەرب، دەهۆڵ، شمشاڵ، نەی و کەمانچە کەڵک وەردەگیرێت ....
    • ھۆرە؛ نەوای لە دڵی مێژوو
    • ھۆرە شێوازێک لە مۆسیقای کوردیە کە بێ ساز دەخوێندرێت. ھۆرە تایبەت بە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان (ناوچەکانی کرماشان و ئیلام)ە. ھەندێک لە مێژوونووسان دەبێژن ھۆرە لە ئەھوراوە ھاتووە و یەکێکە لە ئاوازە کۆنەکانی سەردەمی زەردەشت.
    • سه‌راوی ڕوانسه‌ر
    • سه‌راوی ڕوانسه‌ر به‌ یه‌کێک له‌ گرنگترین ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان داده‌نرێت که‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ شاخه‌کانی شاهۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ...
    • تاڤگەی کۆتر خوێن
    • تاڤگەی کۆتر خوێنی شەمێران- دارئاباد هەڵکەوتپتە پارێزگای تارانەوە. رووباری دارئاباد، رۆژهەڵاتی ترین رووبارێکە کە لە زنجیرە چیای تووچاڵ دێتە ناو تارانەوە. ئەم دەربەندە کە لەرووی پێکهاتی سرووشتییەوە خاوەنی تایبەتمەندیگەلیکی دانسقەیە.
    • دارستانەکانی حەڕای چابەهار
    • دارستانەکانی حەڕا یەکێکە لە شوێنە راکێشەرە گەشتیارییەکانی شاری چابەهەر کە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دا هەڵکەوتووە. ئەم شوێنە جوانە لە گەڵ خورباهوو وەکوو بیستەمین تاڵاوی نێونەتەوەیی لە پێڕستی کۆنڤانسیۆنی رامسەر...
    • شاری جوانی خەڵخاڵ
    • خەڵخاڵ شارێکە لە پارێزگای ئەردەبیلی ئێران دا. ھەروەھا ناوەندی شارستانی خەڵخاڵیشە. خەڵکی خەڵخاڵ لە بنەڕەت دا تات و تاڵشن بەڵام ئێستەکە زمانی زۆربەیان گۆڕاوە و بە زمانی ئازەربایجانی قسە دەکەن.
    • گوندی سیرچ شوێنی کی گەشتیاری لەکرمان
    • سیرچ ( زێدی مامۆستا هووشەنگی مورادی کرمانی؛ نووسەری ناودار و داهێنەری چیرۆکەکانی مەجیدە) لە ٥٠ کیلۆمەتری خۆرهەڵاتی شاری کرمان و بە مەودای ٣٠ کیلۆمەتر لە بەشی شەهیدەکان دا هەڵکەوتووە. ...
    • گوندی لەزور شوێنی کی گەشتیاریی لە تاران
    • گوندی لەزور یەکێک لە گەورەترین گوندەکانی پارێزگای تاران و سەر بە شاری فیرۆزکێوە. ئەم گوندە لە دێستان(دهستان)ی قەزاقانچای سەر بە بەشی ئەرجمەندی شاری فیرۆزکێوە، و لە مەودای ١٦٥ کیلۆمەتریی باکووری خۆرهەڵاتی تاران و ٤٥ کیلۆمەتریی باکووری خۆرئاوای....
    • کێوی بێستوون ؛ کێویەکی بە بەرزی مێژوو
    • کێوی بێستوون کە لە سەرچاوە ئیسلامی و عەڕەبییەکان دا بە ناوی بۆغستان یا بێەستون و دواتر بە بێستوون ناوی ھاتووە، کەوتووەتە ٣٩ کیلۆمێتری باکووری کرماشان و سەر ڕێگای کرماشان بۆ ھەمەدان....
    • مۆزەخانەی مادام توسۆی شاری شیراز
    • مۆزەخانەی مادام توسۆی شیراز لە ماڵی جوانی زەینەت و لمولکی قەوام دایە. ئەگەر بۆ گەشت و سەیران و خۆشی بڕۆنە عیمارەتە شاهانەکەی زەینەت و لمولکی قەوام و پێ بخەنە ناو ژێرزەمینی ....
    • گوندی حەیرانی ئاستارا
    • گوندی حەیرانی ئاستارا یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە راکێشەرەکانی ئێران. ئەم گوندە کە لەسەر رێگای جادەی استارا ـ ئەردەبیل هەڵکەوتووە و بە ناو دەربەندی پڕ هەڵەت و پێچەڵپڵووچی حەیران دا تێدەپەڕێت،
    • تاڤگەکانی قەڵاتی شیراز
    • تاڤگەکانی قەڵاتی شیراز کەوتۆتە سەر پارێزگای فارس و باکووری شاری شیرازەوە. قەڵات ناوی گوندێکە کە لە ٣٦ کیلۆمەتریی باکووری رۆژئاوای شیراز و لە ناوچەیەکی دڵڕفێن و تەپۆڵکەیی لەتەنیشت کانیاوێکی جوان و چڕستانێکی ...
    • تیلە کابینی گەردەنەی حەیران
    • ئەم تیلەکابینە کە لە رۆژئاوای گوندی وەنبین و حاجی ئەمیری ئاستارا دایە، کۆتاییترین بەشی گەردەنەی حەیران بە تێپەڕاندنی رێگەیەکی سەوزەلانی ١٥٠٠ مەتری لەگەل رۆژهەڵاتی ترین خاڵی پارکی دارستانی فەندقلووی شارستانی نەمین هەڵدەپێکێت و پێکیانەوە گرێ دەدات.
    • شاری سووتاوی زابول
    • ئەم شارە مێژووییە لە شوێنە راکێشەرە گەشتیارییەکانی شاری زابولە کە دەکەوێتە پارێزگای سیستان و بەلووچستانەوە. شاری سووتاو پاشماوەی دەوڵەتی شارێکی کۆن و کەونینەیی لە ٦٥ کیلۆمەتری زابولە....
    • به‌هه‌شتی پارێزگای کرماشان
    • لە سەد و بیست کیلۆمیتری باکووری ڕۆژاوای کرماشان بەرەو قەسری شیرین لە سەر ڕێگای کرند - سەرپێڵی زەهاو، لەنێوان دوندە سپی پۆش و جوانەکانی داڵاهۆ و دارستانەکان و لەپاڵ چۆمە بە خوڕەکاندا دەگەیتە جێگایەک کە دە ڵێی پارچەیەکی بەهەشتە لە سە ر عەرز.
    • پێشینەی مێژوویی کۆشکی گوڵستان
    • مێژووی کۆشکی گوڵستان، لە شوێنەوارە سەرنجڕاکێشەکانی تاران، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شاعەباسی سەفەوی(988کۆچی-ـ مانگیی) و لەسەردەمی شاکانیتریش دا کەم تا زۆر لەبەر سەرنج بووە تاکوو لە سەردەمی کەریم خانی زەند دا....
    • ئارامگەی ئەبوو عەلی سینا
    • قەبری ئەبوو عەلی سینا هەر لە سەردەمە کۆنەکان دا لە نێوان خەڵکی هەمەدان دا بە باوا ئەبوو عەلی سینا ناوبانگی دەرکردووە. لە سەرەتا دا لە ژێر چوارتاقییەک دا بوو و دواتر لە سەردەمی قەجەر دا بینایەکی تریان لەسەری درووست کرد.
    • ئەرگی کەریم خانی
    • ئەرگی کەریم خانی لە ناوەندی شاری شیراز دایە. ئەم ئەرگە لە سەردەمی حوکمڕانی زنجیرە پاشایی زەندییە دا درووست کراوە و پاش ئەوەی کە کەریم خان شیرازی وەکوو پێتەخت و ئەم شوێنەی وەکوو شوێنگەی ژیانی خۆی هەڵبژارد، بە ئەرگی کەریم خانی ناوبانگی دەرکرد.
    • ئارامگەی خواجەوی کرمانی
    • ئارامگەی خواجەوی کرمانی، لە باکووری شیراز لە داوێنی کیوی سەبووی و لە سەرەتای جادەی شیراز ـ ئیسفەهان و تەنگەی ئەڵڵاهو ئەکبەر دا هەڵکەوتووە. قەبرەکەی بەسەر دەروازە قورئان دا زاڵە...
    • ئه‌شکه‌وتی قۆری قه‌ڵا
    • ئه‌شکه‌وتی قۆری قه‌ڵا، گه‌وره‌ترین ئه‌شکه‌وتی ئاویی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ مێژوویه‌کی 65 ملیۆن ساڵه‌یه‌ که‌ له‌ پارێزگای کرماشان هه‌ڵکه‌وتووه‌. ئه‌ه‌م ئه‌شکه‌وته‌ له‌ 25 کیلۆمه‌تری شاری ڕوانسه‌ر له‌ بناری کێوی شاهۆ و له‌ سه‌ر ....
    • به‌نداوی گاوشان
    • به‌نداوی گاوشان یه‌ک له‌و شوێنانه‌یه‌ که‌ ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤ له‌ سرووشت بووه‌ته‌ هۆی به‌دیهاتنی شوێنێکی جوان و دڵڕفێنی گه‌شتیاری.
    • پاڵنگان ماسۆله ی کوردستان
    • پاڵنگان له‌ گونده‌ خاوێن و ده‌س لێ نه‌دراوه‌کانی قه‌زای کامیاران له‌ پارێزگای کوردستانه‌‌ که‌ به‌ هۆی ڕووباره‌ که‌م وێنه‌کانی و شێوازی درووستکردنی خانووه‌کان و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی به‌خێوکردنی ماسی به‌ به‌هه‌شتی شاراوه‌ و ماسۆله‌ی کوردستان ....
    • تاڤگه‌ی پیران؛ ڕاکێشه‌ری ئه‌ڤیندارانی سروشت
    • زاگرۆس و کوێستانه‌کانی ناوچه‌ ڕۆژاوای ئێران هه‌میشه‌ دیمه‌نێکی جیاوازیان خستۆته‌ ‌به‌ر چاوی ئه‌ڤیندارانی سروشت. له‌ ڕێگه‌ی کرنده‌وه‌ بۆ سه‌ر پێڵ، هێدی هێدی کوێستانێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ خۆی ده‌نوێنێ. له‌ شارستانی داڵاهۆدا شاخ و کێوی جوان ....
    • حه‌تمه‌ن بڕۆن بۆ سه‌فه‌ر!
    • هه‌رچه‌ن به‌ داهاتی که‌م و پێڕه‌وی کار و فرمانی ته‌نگه‌به‌رتان ، زۆر سه‌خته‌ که‌ کاره‌که‌تان بنێنه‌ لاوه‌ و بڕیاری سه‌فه‌ر به‌ن . به‌ڵام ڕۆیشتنه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ێیکی کۆرتیش بێ بۆ ته‌ندرۆستی ئێوه‌ زۆر به‌ که‌ڵکه‌ و به‌ڕاستی به‌ که‌ڵکتان...
    • ناساندنی باخه‌ جوانه‌کانی پارێزگای کۆردستان
    • باخ درۆست کردن له‌ لای ئێرانیه‌کان پێشینه‌ی کۆنی هه‌یه‌ . باخ له‌ کلتوری ئێرانیدا وه‌کوو که‌شتیه‌کی نووح که‌ گێان له‌به‌ره‌کانی ده‌پاراست، گرنگی هه‌یه‌ . له‌م ناوه‌دا چوار باخ به‌ هۆی چوار جه‌وهه‌ری سرۆشتی مه‌زن و چه‌رخی ژیان ، بایه‌خێکی گرنگی هه‌بوو ...
    • ناساندنی پێشه‌وازاکانی پارێزگای کۆردستان
    • ئه‌م باره‌گا له‌ ئاواێیکه‌ به‌ نێوی بابا گۆڕ گۆڕ و له‌ شارسانی قۆروه‌ . ئه‌م باره‌گا هه‌روه‌ها به‌ پێشه‌وازا سێ جه‌لاله‌ دینی کۆڕی مووسای ڕه‌زا (ر. خ) و باوه‌ گۆڕ گۆڕیش ده‌ناسرێت.